وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا: فینلەندا ئامادەیە وەبەرهێنان لەكوردستان بكات

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە، وڵاتەكەی ئامادەیە وەبەرهێنان لەعێراق و هەرێمی كوردستان بكات، سەرۆكی حكومەتیش خۆشحاڵی بەكردنەوەی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لەشاری هەولێر دەربڕیوە.
 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پێكا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا كرد، بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە،  بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فینلەندا تاوتوێكرا.
وەزیری دەرەوەی فینلەندا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەردەوامیدان بە هاوكاریكردنی پێشمەرگە دەربڕی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، ئاماژەی بەوەشكرد، هانی وەبەرهێنەرانی فینلەندیش دەدەن بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرۆكی حكومەت تیشكی خستە سەر چاكسازییە كارگێڕیی و داراییەكانی حكومەتی هەرێم بەتایبەتی لە هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و گرنگیدانی زیاتر بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی، روونیكردەوە، پێشوازی لە ھەنگاوەكانی كردنەوەی كونسڵخانەی فینلەندا لە ھەولێر و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكان و سوود وەرگرتن لە شارەزایان و پسپۆڕانی فینلەندی دەكەن بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا .
Back to top button