سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فینلەندا کرد
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ پێكا هاڤێستۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا گفتوگۆیان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و فینله‌ندا كرد؟
سه‌رۆكايه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردەوە له كۆبوونه‌وه‌كەدا په‌يوه‌نديى فينله‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا، لەگەڵ بره‌ودان به بواره جياكانى په‌يوه‌ندييه‌كان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، گرنگیی به‌شداریی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بۆ سه‌قامگیریی وڵات، هەروەها دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و رۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
هەروەها باسیان لە بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابووريدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژيان له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه كرد.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه، سوپاسى فينله‌نداى كرد كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا هاوكارييان پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كردووه، به تايبه‌تيش له بوارى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى به پێشمه‌رگه و هاريكاريى مرۆيیدا، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ فينله‌ندا و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ كۆمپانيا فينله‌ندييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هەر له كۆبوونه‌وه‌كەدا هاڤيستۆ وێڕاى خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه‌ى، پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له شكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پێشوازيكردن و حه‌واندنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى هاوبه‌ش و هه‌نگاوه‌کانیان بۆ کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه له هه‌ولێر، دووپات كرده‌وه.