ئەنجومەنی وەزیرانسێ وەزیر ئامادەن بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان

 

دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند بۆ ئاگادار بوون لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان بە بەشداری وەزیرانی پەیوەندی دار کۆببێتەوە، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم له‌ وەڵامی نووسراوێکی پەرلەمانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ “قەیرانی دارایی و مووچەی فەرمانبەران و دانوستاندنەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا” رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ وەزیر، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە دەبن.

به‌پێی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، كه‌ واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/7/2020 دەرچووە، ئەو وەزیرانە ئامادە دەبن بریتین لە: “وەزیری دارایی و ئابووری، وەزیری پلاندانان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران”.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئەو وەزیرانە لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لە رۆژی سێشەممە 28-7-2020 لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەبن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژی 16/7/2020 سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە نووسراوی ژمارە 1200 داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كردووە، چەند وەزیرێك بەپێی داوای لیژنەكانی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان لەسەر پرسە هەنووكەییەكان بنێرێتە پەرلەمان، بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژانی 26 و 27 و 28ـی ئەم مانگە.

 

 

Back to top button