روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

دوای ئەوەی لە چەند میدیایەک و سۆشیالمیدیایەک خوێندنەوەی هەڵە بۆ لێدوانێکی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرا،  وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەک لەبارەی لێدوانەکەی وەزیری ناوخۆ بڵاو دەکاتەوە.

لە روونکردنەوەکە هاتووە، بەڕێز وەزیری ناوخۆ بە روونی ئەوەی گوتووە کە مەراسیمی جەژن دواتر بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و وەزارەتی تەندروستی رێنماییەکانی بڵاودەکرێتەوە، بەڵام هەندێک میدیا و لایەن بە هەڵە لێکداناوەیان بۆکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر رێکارێک کە حکومەتی هەرێم بیگرێتەبەر تەنیا بۆ رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکانە.

Back to top button