فڕۆکەیەکی ئیسرائیل هێڕش دەکاتە سەر فڕۆکەیەکی ئێرانی

دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئێرانی لە تارانی پایتەختی ئێران بەرەو لوبنان بەڕێکەوت بەر لەوەی بگاتە فڕۆکەخانەی بەیرووت و لە ئاسمانی لوبنان فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئیسرائیلی گێچەلی پێدەکات و بە هۆی خێرای دابەزینی فڕۆکە ئێرانیەکە چوار سەرنشین بریندار بوون.

میدیاکانی ئێرانبڵاویانکردەوە، فڕۆکەی میهان 1152 لە تارانەوە بەرەو بەیروت فڕیوە، لە ئاسمانی سووریا فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لێی نزیکبووەتەوە و مەترسی دروستکردووە.

پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئای ئاڕ ئای بی) بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە بەشێوەیەکی خێرا دابەزیووە تاوەکو خۆی بە فڕۆکە ئیسرائیلییەکە نەکێشێت، دۆخێکی مەترسیدار دروستبووە و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

فڕۆکە ئیسرائیلیەکە لە جۆری ئیگڵ ئێف 15 بووە و لە لایەن ئیسرائیل و ئەمەریکاوە بەکاردێت

Back to top button