لەوەڵامی جنێودان بەدایكی سەركردەیەكی پارتی بزانە چی بە حاجی مەسفی دەلێت
لەوەڵامی جنێودان و قسە گوتن بە دایكی سەركردەیەكی پارتی ئەحمەد كانی دەلێت”ئەگەر دایكی رەفیق حزبی بوایە، ”ئەوا وەك سەركردە دیارەكانت مەلەفی لە ئەمن دەبوو“.
پاش ئەو شەرە جنێوەی كە لاهور جەنگی بەناوی دژایەتی پارتی دەستی پێكرد ئەحمەد كانی لەنووسینێكی دا بە بیری لاهوری هێنایەوە، كە لە هەولێر چ تاڵانیەك لەسەردەمی یەكێتی لە كراوە، كاتێك یەكێتی لە هەولێر بووە چۆن خەڵك ئۆتۆمبێلەكانی بردۆتە سەر بانەكان”.
حاجی مەسیفی ئەندانی سەركردایەتی پەكێتی بەزمانێكی پس و دوور لە زمانی سیاسی ” هێرشی كردە سەر دایكی ئەحمەد كانی و بە نمەتێكی بازاری دایكی ئەحمەد كانی بە ناوی (سەبیحە) ناساند و تۆمەتی رەفیق حزبی بوونی لە سەردەمی بەعس دایە پاڵی.
لە بەرامبەردا بەرپرسی لقی دووی پارتی لە نووسینێكدا بە ناونیشانی (وه‌ڵامێك بۆ حاجی مه‌سیفیی پیكاپدز) دەنووسێت و ئاماژەی بەوە كرد كە ”پیكاپدزێك به‌ناوی حاجی مه‌سیفی نووسینێكی منداڵانه‌ی له فه‌یسبووكی خۆی له دژی دایكم نووسیوە، بۆ زانیاریی هه‌موو لایه‌ك، له ساڵی ١٩٦٧ تا ١٩٧٥ دایكم سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان بووه و ناوه‌كه‌شی (سه‌بیحه) نییه، بۆیەش ناوی ئاشكرا ناكەین، تا بڕۆن و بپرسن بزانن وایه یان نا”.
هەر لە نووسینەكەی سەركردەكەی پارتی دا هاتووە” دایكم ماوەیەكی بەرچاو كادیرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان بووه و ئه‌و مامۆستایانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ كردووه شایه‌تیی رۆڵ و خه‌باتی ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر دایكم ره‌فیق حزبی بوایە، ئێستا وه‌ك سه‌ركرده دیاره‌كانتان مه‌له‌فی له ئه‌من و ئیستخباراتی عێراق ده‌بوو كه دوای رووخانی سه‌دام هه‌موویان ئاشكرا بوون، بۆیه ته‌حه‌دداتان ده‌كه‌ین به ڕسته‌یه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له هه‌موو دیكۆمێنته‌كانی به‌عس و ئیتیحادی نیسائی هەبێت و ناوی ئه‌و ئافره‌ته تێكۆشه‌ره‌مان بۆ بهێنن“.
هەر لەنووسینەكەی دا ئەحمەد كانی دەشنووسێت” له‌و شوێنه‌ی جاشایه‌تی ته‌واو بوو، ئێوه ده‌ستتان پێكردەوە، تكایه ئێوە باسی دۆسیە مەكەن، با بیرتان نەهێنینەوە چۆن لەنێو بازاڕی هەولێر، ههولێرییەكان به فیكه و دروشمی پیكابدز و قۆڵبڕ ده‌ریان كردن یان به فوول ئێچ دی نیشانتان بده‌ینه‌وه؟”.
وێنەی دایكی ئەحمەد كانی لەگەڵ بارزانی نەمر..