له‌رۆژی دووه‌می داڤوس بارزانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی جیهان كۆده‌بێته‌وه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ چوارشه‌مه 18/1/2017 له‌په‌راوێزی كۆربه‌ندی ئابووری جیهانی ناوسراو به داڤوس، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك دیدار و چاوپێكه‌وتنی گرنگ بۆ پێگه‌ی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان، ئه‌مرۆ بارزانی دیداری ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مارك رۆته سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا و دكتۆر ئیلهام عه‌لییڤ سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان و ناسر جودە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن دیداری تایبه‌ت ئه‌نجام بدات.
په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌كانی نێوانیان و پرسی ئابووری و پرسی شه‌ڕی داعش و چاره‌نووسی عێراق دوای گرتنه‌وه‌ی موسڵ، له گرنكترین ئه‌و ته‌وه‌رانه ده‌بن كه له چاوپێكه‌وتنی نێوان هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌ركرده‌كانی دیكه تاوتوێ ده‌كرێن.
رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ش له چوارچێوه‌ی پانێلێكی تایبه‌ت به عێراق و سوریا، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شاری ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ستیڤان دی میستو‌را نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووكان بۆ سوریا، محەمەد شیمشەك جێگری سەرۆك وەزرانی توركیا، مەجید جەعفەر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی ھیلال Crescent Petroleum و مینا ئورێبی لە رۆژنامەی “شرق الاوسط”.