ئیسرائیل ھیوم:سنورە ئاوییەكانی ئیسرائیل پارێزراوە
ڕۆژنامەی ئیسرائیل ھیوم ڕایگەیاند كە سنورە ئاوییەكانی ئیسرائیل پارێزراوە و حزبوڵڵای لوبنانی توانای زیانگەیاندنی بەو سنورانە نیە
عەمید غیل ئەغینسكی بەرپرس لە ھێزە ئاوییەكانی ئیسرائیل لە حەیفا دەڵێت تواناكانی ئیسرائیل زۆر بەھێزن و دەتوانم بڵێم ھیچ مەترسیەك نیە
ئەو قسانە دوای كوشتنی سەركردەیەكی حزبوڵڵای لوبنانی ھات كە حزبوڵڵا ھەڕەشەی لێدانی بەرژەوەندیە كانی ئیسرائیلی كرد لە سنورە ئاوییەكانی حەیفا