وەزارەتی شارەوانی : قەرەبووی خاوەن زەوییەکان دەکەینەوە

 

 

ڕاوەستانی کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دوورە لە ڕاستی

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان کوردۆ شابان گوتوبێژی وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت وەزارەتی شارەوانی پابەندە بە ماستەرپلانی خۆی لە ھەموو شارەوانییەكان و ھەر زەوییەك لە دەرەوەی ماستەرپلانی شارەوانی بێت كە كاتی خۆی بە ھەڵە دابەش كراوە یان کێشەی تری یاسایی هەیە ، ئەگەر ھەڵەكە لە حكوومەت بێت و لە ھاووڵاتیان نەبێت، حكوومەت قەرەبوویان دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر ھەڵەكە لە خۆیان بێت، حكوومەت پابەندی قەرەبووكردنەوەیان نییە

 

هاوکات باس لە ئەگەر گۆڕانكاری لە ماستەرپلاندا دەکات و دەڵێت ئەگەر زەویی نیشتەجێبوون بەر شەقام بكەوێت، حكوومەت قەرەبووی ئەو كەسانە دەكاتەوە، بۆیە ئەوەی باس دەكرێت گوایە شەقامی ١٠٠مەتری سلێمانی راگیراوە، راست نییە و زۆر بە خێرایی كاری تێدا دەكرێت.

Back to top button