عێراق : 90کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری 24کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە کۆرۆنای ڕاگەیاند

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو تا ئێستا دوو هەزار و 458 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و هەزار و 863 کەسی دیکەش چاکبوونەوە.

 

90 کەسی دیکەش هەرلەو ماوەدا  بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە کە 14 کەسیان دانیشتووی بەغدان، 10 کەسیان دانیشتووی سلێمانین و 9 کەسیان دانیشتووی کەربەلان.

 

بە پێی ئەو ئامارە ،  ژمارەی تووشبووان لە عێراق  بۆ 104 هەزار و 711 کەس بەرزبووەوە، لەو ژمارەیەش 71 هەزار و 268 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 212 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button