ئەمریكا: چین سنوری خۆی بەزاندووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا چین بە دزینی زانیاری و سیخوڕی تۆمەتبار دەكات و دەڵێت چین سنوری خۆی بەزاندووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت بەڵگە لەبەردەستە كە چین زانیاری تەكنۆلۆجی دزیوەو ئەوەش ھۆكاری داخستنی باڵیۆزخانەی چین بووە لە ویلایەتی ھیوستن
زیاتر لە چل ساڵە ململانێی توندی ئابوری لە نێوان ئەمریكا و چین درێژەی ھەیەو ئەوەش بۆتە ھۆی ناكۆكی گەورەی نێوان ئەو دوو وڵاتە و گرژی لە پەیوەندی نێوانیان

Back to top button