سێ سوودی پیاز كە تاكو ئێستا نەتزانیوە
بەپێی توێژینەوەكان دەكرێ سوود لەپیاز وەربگیرێت لەگشت بوارەكانی چارەسەركردنی نەخۆشیدا هاوكات بەسوودە بۆ چارەسەری وەرەمەكان، هاندەرێكی ئەركی هۆرمۆنەكان و كۆئەندامی بەرگری لەشە.
لەتوێژینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە كە پیاز ژمارەیەك سوودی گرنگی هەیە كە بریتین لەمانەی خوارەوە.
1. تا ناهێڵێت ، چەند پارچەیەك پیاز لەگەڵ سیردا تێكەڵ بكەو بیدە لەقاچت و گۆرەوی لەپێ بكەو خۆت گەرم داپۆشە بەو جۆرە تایەكەت دادەبەزێت.
2. چارەسەری كۆكەیە ، تێكەڵ كردنی هەنگوین و ئاوی پیاز كۆكە ناهێڵێت و بەكتریا لەناودەبات.
3. چارەسەری سوتاوی ، پارچەیەك پیاز بخە نێو پارچەیەك قوماشەوەو بیدە لەشوێن بریندارییەكە ئەمەش چارەسەری سوتاوی دەكات و پەڵەی پێوە ناهێڵێت.