گهرمیان : گهنجێك كوژرا و فهرمانی دهستگیركردنیش بۆ حهوت كهس دهركرا
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی ملەسورە سەر بە ناحییەی ڕزگاری کەسێک بە فیشەک کوژراوە.
عەلی جەمال قدوری بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە تەرمی هاوڵاتییەکی لە دایکبووی (1985) گەیەنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانیلەدەستدابوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوتەی کەسوکارەکەی ماتۆڕسکیلێک کە دوو کەسی لەسەر بوە تەقەیان کردووەو لەئەنجامدا ئەو کەسە گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی پۆلیسی گەرمیان، لەسەر سکاڵای کەسوکاری کوژراوەکە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (406) فەرمانی دەستگیرکردن بۆ حەوت کەس دەرچووە، پێشتر لەسەر زەوی و زار کێشەیان بوەو کوژراو لەنێوانیان ڕویداوە.
دەشڵێت، لەبارەی ڕووداوەكەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانیشدا دەستیپێکردووە.