پارێزگاری كه‌ركوك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هۆشداری ده‌دات
خواكوڕك
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان رایده‌گه‌ینێت، “ئەگەر لە کەرکوک هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا نەکرێت ئەوا هیچ لایەنێکی دیکە بۆی نییە سندوق لەو شارەدا دابنێت”
ئه‌مرۆ چوارشه‌مه 18/1/2017 له‌میانی كردنه‌وه‌ی به‌شێكی نوێ له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك نه‌جمه‌دین كه‌ركوك رایگه‌یاند، “چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکوکیش ئەنجام بدرێت و ئەگەر نەکرێت ئەوا هیچ لایەنێکی دیکە بۆی نیە لەو شارەدا سندوقی هەڵبژاردن دابنێت”.
پاریزگاره‌كه‌ی كه‌ركوك پێیوایه، “خەڵکی کەرکوک قبوڵ ناکات مافی هەڵبژاردنی لە دەست بچێت، بەڵام خەڵکی پارێزگایەکی تربێت لە کەرکوک دەنگ بۆ پارێزگاکەی خۆی بدات”. ده‌شڵێت، “حەیدەر عەبادیش لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک ئەنجام بدرێت”.
بڕیاره رۆژی 16ـی ئه‌یلۆلی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراق ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕیارێكی له‌باره‌ی واده‌ی ده‌سپێكردنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌ركرد.