هاوپهیمانیی نێودهوڵهتی بنكهیهكی دیكهی خۆی رادهستی هێزهكانی عیراق كردهوه
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، ئەمڕۆ بنکەی “بسمایه” لە باشوری بەغدا رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرایەوە بەڵام هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی عێراق لە سەرکەوتنی بەسەر تیرۆردا، کە لە ساڵی 2020دا بە تەنها توانیویانە ئاسایش بۆ هەزاران کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکەکەیان بگێڕنەوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە هێزەکانی خۆی لە عێراق رێکدەخاتەوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەو سەرکەوتنەی هێزەکانی عێراق لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا بەدەستیانهێناوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە هێزەکانی خۆی لەو وڵاتە رێکدەخاتەوە و هەمو جوڵەیەکیش بە هەماهەنگی حکومەتی عێراق دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە درێژایی ساڵی 2020 هاوکاری هێزەکانی حکومەتی عێراق بون، لە ماوەی رابردوشدا لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عێڕاق، هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی سەربەخۆ هەستاون بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی و پارێزگاکاری کردن لە وڵاتەکەیان، لە ئەنجامیشدا توانیویانە ئاسایش بۆ هەزاران کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکەکەیان بگێڕنەوە.