مستەفا كازمی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە

لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی كوردسات میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاندووە كە بۆ دوو جار سەرۆكوەیرانی عێراق مستەفا كازمی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە”.

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لەكاتی بەشداری كردنی بە تەلەفۆن لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی دا مستەفا كازمی باسی كەركووك و هەرێمی كوردستانی كردووە”.

نێهنی بەشداری كردنی مستەفا كازمی لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرا نەكراوە، تەنها ئەوە ئاشكرا كراوە كە دووجار بەشداری كردووە بەرێگای تەلەفۆن..

 

Back to top button