سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی  بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

 

لە ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆران کە ئەمساڵ پێ دەنێتە ١١ ساڵەی خۆی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ڕێکخەرو ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

 

دەقی پەیامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان.

 

بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان .

 

بە بۆنەی یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

 

بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە. ئومێدەوارم بە هەماهەنگیی و هاوکاریی گشت لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامە چاکسازییە هەمەلایەن و گشتگیرەکەی، بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و هەموومان بەیەکەوە، پارێزگاریی و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان لە عێراقی فیدراڵ و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بکەین .

 

مەسرور بارزانی

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

2020/7/25

Back to top button