هەولێر : بە پێی رێنمایی تەندروستی دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە

 

مەلا سدیق كەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە کرانەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەکات بە رووی ئیمانداراندا .

 

بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، وەک لای هەموومان ئاشکرایە بە هۆی پەتای کۆرۆنا و لە رووی ناچاری ماوەیەکە دەرگای مزگەوتەکان داخراون و نوێژی فەرزیان تێدا ئەنجام نەدراوە و هیچ وتارێکی هەینیش بەرێوە نەچووە ، بەڵام بە خۆشییەوە لە دوای ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی تەندروستی لە ئەمڕۆوە دەرگای مزگەوتنەکان دەکرێنەوە .

هاوکات مەرجی کرانەوەی دەرگای مزگەتەکان بە مەرجی رێنماییەکانی تەندروستی دەبێت و پێویستە لە سەر هەموولایەک بە بە مەڵا و نوێژ خوێنەوە بەرماڵ و دەمامکی خۆیان پێبێت لە کاتی نوێژ کردندا

Back to top button