بۆ وشیاری و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەڵمەتێکی میدیایی بەرێوە دەچێت
بۆ هەرچی زیاتر پاراستنی هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھەڵمەتێكی میدیایی بەرێوە دەبات .
بە پێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا دوو هەفتە دەخایەنێت ، هەفتەی یەکەم تەرخان کراوە بۆ بەستنی دەمامک ، هەر لەو ماوەدا هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەرنامەی تەندروستی ئەم بوارە پێشکەش دەکان .
یەک لە چالاکییە بەرچاوەکانی میدیاکان هاشتاکی #بە ماسکەوە دەبێت