پارێزگاری هەولێر : بازاڕێکی نوێ بۆ قەرەبووی کاسبکارانی بازارە سووتاوی سیمەکە دروست دەکەیین
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر مژدە دەداتە ئەو کاسبکارانەی دووکانەکانیان بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی سیمەکەی هەولێر سووتا .
پارێزگاری هەولێر لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی بۆ قەرەبووی ئەو هاووڵتیانەی زەرەمەند بوون لە کاتی سووتانی بازاڕی سیمەکە ، بازاڕێکی هاوچەرخ لە شوێنێکی گونجاو دروست دەکەیین و هەموو کاسبکارەکان دەبەینە ئەو بازاڕە .
هاوکاتیش ئاشکرای دەکات لیژنەیەکیان پێک هێناوە بۆ دەستنیشانکردنی شوێنەکەو بە زووترین کات دەست بە دانانی بەردی بناغەی ئەو بازاڕە دەکەن .
فرسەت سۆفی دووپاتی دەکاتەوە بازاڕەكە بۆ قەرەبووكردنەوەی خاوەنكارەكانی بازاڕی سیمەكە دەبێت كە دوێنێ سووتا.
فرسەت سۆفی هۆکاری ئەو بڕیارە ئاشکرا دەکات و گوتی : بازاڕی سیمەكە بۆ بازاڕ نابێت، بۆیە بڕیاریانداوە لە شوێنێكی نزیك، بازاڕێك بە تەواوی خزمەتگوزارییەكانەوە دروست بكەیین چونکە هاووڵاتیانی ئێمە مافی خۆیانە خزمەتیان بکرێت .