حەفتاو دووکەسی دیکە لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

 

 

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاو دەکاتەوە .

 

به‌پێی  راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق ، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی بۆ گومانلێکراوان  بۆ 15 هه‌زار 788 کەس  ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 2 هه‌زار و 862 كه‌س پشتڕاست کراوەتەوە

 

هەروەها ئاشکرەای دەکات  له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 72 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

هاوكات 2 هه‌زار و 49 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش تۆمار کراوە

 

بە گوێرەی داویین ئامار  کۆی گشتی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ژماره‌یان گه‌یشتۆته‌ 107 هه‌زار و 573 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 4 هه‌زار و 284 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 73 هه‌زار و 317 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 29 هه‌زار و 972 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 449 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

Back to top button