بەرەی چەپی موسل رزگار كرا

خواكوڕك

رۆژی چوارشەممە 18ی 1ی 2017 لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا ژمارەیەك فەرماندەی باڵای هێزی دژە تیرۆری رایانگەیاندووە، کە  لە میانەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ، 3300 چەکداری داعش کوژراون و راشیان گەیاندووە كە تەواوی بەرەی چەپی موسل رزگار كراوە،

 

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا فەرماندەكانی دژەتیرۆری عێراق رایانگەیاند داعش هەموو هەوڵێكی دا كە هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە بەری چەپ دوا بخات بۆ پاراستنی بەری راستی شارەكە، بەڵام ئەوان توانییان تێكیان بشكێنن و دووپاتی كردەوە كە زیانی گیانی داعش لەو جەنگەدا كوژرانی سێ هەزار و 300 چەكدار بووە لە بەری چەپ.

 

شایانی باسە شاری موسڵ گەورەترین شاری عێراقە، كە تائێستا بەشێكی بەدەست چەكدارانی داعشەوەیە، سوپای عێراق و پێشمەرگە لە 17/10/2016 دەستیان بەئۆپەراسیۆنی شارەكە كردووە، فەرماندەکانی دژەتیرۆری عێراق هەروەها رایانگەیاند، کە بەری رۆژهەڵاتی شارەکە دوای نزیکەی سێ مانگ لە شەڕ، بە تەواوی رزگار کرایەوە.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17/1/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە بەمنزیکانە رزگارکردنەوەی تەواوی بەری رۆژهەڵاتی مووسڵ رادەگەیەنن و ”هێزەکانمان خۆیان بۆ رزگارکردنەوەی بەری رۆژئاوا (راست) ئامادە دەکەن، رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.

لە  حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.

Back to top button