با بزانین کێ نەوتی ( عەین زالە ) دەفرۆشێت وا (لاهوور جەنگی )  داوای ئاشکرا کردنی داهاتەکەی دەکات ؟

 

لاهوور جەنگی داوای ئاشکراکردنی داهاتی نەوتی ( عەین زالە ) دەکات

 

لاهوور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بە بیرکردنەوەی خۆی ئاشکرا کردنی داهاتی نەوتی ( عەین زالە ) وەک کارتی گوشار لە دژی پارتی بەکار دێنێت بێ ئەوەی بزانێت ئەو ناوچە کوردستانییە لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نەماوە .

 

لاهوور جەنگی لە کاتێکدا لە میدیاکانی حزبەلەیەوە باسی شەفافسازی لە داهاتی نەوتی ( عەین زالە ) دەکات بێ ئاگایە لەوەی پانتایی خاکفرۆشییەکەی لە خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر بە ڕادەیەک بووە کە هەر ئەو کات پێشمەرگە ناچار کراوە ئەو ناوچە کوردستانییە بە جێ بێڵێت و لەو کاتەوە لە دەست حکومەتی مەرکەزی و حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران دایە .

 

عەین زاڵە ناوچەیەکی کوردستانییە کە دەكەوێتە باكووری ڕۆژئاوای شاری مووسڵ و لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە ناحیەی زوممارە لە قەزای تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوا.

 

.لە پاش ئەوەی  هەزاران سەرباز و پۆلیسی عێراقی لە ساڵی ٢٠١٤ پاشەکشەیان لێکرد ، پێشمەرگە چووە ناوچەكەو دانیشتووانەکەی   لە هێرشی داعش پاراست و لە دوای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بە سەرکردایەتی لاهوور و تاقمەکەی وەک ناوچەکانی تری کوردستان ئەو ناوچەیەش کەوتە دەستی هێزەکانی ملیشیایی ئەو چەند وڵاتەی لە پردێ بەسەرشۆڕی گەڕانەوە  .

 

ئەو داوایەی لاهوور جەنگی ئاماژەیە بەوەی تا ئێستا نازانێت سنووری باشوری کوردستان لە رووی ئیدارییەوە تا کوێ دەگرێتەوە و تەنیا بۆ چەواشەکاری ناوی ناوچەکان بە ڕاگەیاندن دەکات .

عەین زالە
Back to top button