ئاڵای توركیا سوتێنراو توركیاش ھاتە دەنگ

 

لە وڵاتی یۆنان خۆپیشاندان دژی سیاسەتەكانی توركیا بەڕێوەچوو كە جگە لە وتنەوەی دروشم دژی توركیا خۆپیشاندەران ئاڵای توركیایایان سوتاند

 

لە بەرامبەر سوتاندنی ئاڵای وڵاتەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا جگە لە سەركۆنەكردنی كارەكە حكومەتی یۆنانی تۆمەتبار كرد بە چاندنی ڕق لە دڵی یۆنانیەكان دژی  توركیا

 

بەڵام حكومەتی یۆنان ڕایگەیاند كە لە توركیا پێشتر چەندین جار ئاڵای یۆنان سوتێنراوەو ئەوەش كاردانەوەی ھاوڵاتیانی یۆنانی بووە

Back to top button