گەرمیان : لە رۆژانی جەژن یاسای قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو دەکرێت
بەلەبەرچاوگرتنی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان ، ژووی ئۆپەراسیۆنەکانی گەرمیان ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارێکی بۆ رۆژانی جەژن دەرکرد .
بە پێی بڕیار قەدەگەی هاتوو چۆ لە رۆژانی جەژن پەیڕەو دەکرێت لە چوارچیەوەی یاساکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا .
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان، دەرگای مزگەوتەکان تەنها بۆ نوێژە فەرزەکان دەکرێنەوە و قەدەغەی هاتوچۆش لە ڕۆژانی 31ی تەمموز، 1و2ی ئاب جێبەجێدەکرێت.