سعودیه‌ له‌ چوار مانگی رابردوو كه‌مترین ئاستی تووشبوون و گیان له‌ ده‌ستدانی به‌ هۆی كۆرۆنا تۆماركرد

ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی سعودییه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 2201 كه‌یسی نوێی‌ تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سعودییه‌ تۆماركرد و 31كه‌یسی گیانله‌ده‌ستدانی نوێشیان به‌ ڤایرۆس كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌ تۆماركرد‌. به‌مه‌ش له‌ سه‌ره‌تایه‌كانی مانگی حوزه‌یرانه‌وه‌، له‌ماوه‌ی 24كاتژمێری رابردوودا كه‌مترین رێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرا و له‌12ـی ته‌موزیشه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ووڕۆژی رابردوودا كه‌مترین رێژه‌ی مردن به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانییه‌ تۆماركراوه‌.

به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سعودییه‌ بۆ 264973به‌زبووه‌وه‌ و ژماره‌ی مردووانی ڤایرۆسی كۆرۆناش له‌و وڵاته‌ گه‌یشته‌ 2703. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودییه‌ ده‌شڵێت ره‌وشی ته‌ندروستی 2120تووشبووی كۆرۆنا مه‌ترسیداره‌.

Back to top button