راگەیێندراوێک لە نووسینگەی نەجمەدین کەریم پارێزگای کەرکووک

 

دوای ئەوەی میدیاکانی یەکێتی هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایە دادگایەکی کەرکووک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک دەرکرد، نووسینگەی راگەیاندنی کەرکووک  رایدەگەیێنێت کە ئەو ھەواڵە دوورە لە راستیەوە و ھیچ بنەمایەکی راستی و دروستی تیانیە و بەھیچ جۆرێک ناوی بەرێز دکتۆر نەجمەدین کەریم لەو فەرمانەدا نیە، بەڵکو فەرمانەکە تایبەتە بە چەند فەرمانگە و بەرێوبەرایەتیەکی کەرکوک کە لیژنەی جێبەجێکردن و بەدواداجوون بوون بۆ پرۆژەی سەقەڕ کەرکوک.

هەروەها نووسینگەی راگەیاندنی نەجمەدین کەریم راشیگەیاند بەداخەوە وەک پێشەی رۆژانەیان ئەو دەزگا راگەیاندنانە، بەردەوام ھەواڵی بێ بنەما و دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی راستی بابەتەکان بشێوێنن بۆ ئامانجی سیاسی بەکاری بھێنن و ئەمە یەکەمجاریان نیە دەبنە بەشێک لە بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە و ھەوڵی درۆیینە.بۆیە بەتەواوی متمانەی خوێنەر و بینەریان لەدەست داوە ، بەسەرجاوەی بلاوکردنەوەی ھەواڵی دوور لەراستی و پروپاگەندە ناسراون.

 

روونكردنەوەیەک بۆ رای گشتی

لە چەند دەزگا و سایتێکی راگەیاندن، ھەواڵێك بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە لەم رۆژانەدا لەلایەن دادوەری دادگای دەستەی دەستپاکی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دکتۆر نەجمەدین کەریم و چەند کەسانێکی تر لە بەرێوبەرایەتیەکانی کەرکوک دەرکراوە لەسەر پڕۆژەی سەقەڕ کەرکوک .. بۆیە بەپێویستمان زانی بۆ شاری کەرکوکی خۆشەویست و کوردستان رابگەیەنین، کە ئەو ھەواڵە دوورە لە راستیەوە و ھیچ بنەمایەکی راستی و دروستی تیانیە و بەھیچ جۆرێک ناوی بەرێز دکتۆر نەجمەدین کەریم لەو فەرمانەدا نیە.. بەڵکو فەرمانەکە تایبەتە بە چەند فەرمانگە و بەرێوبەرایەتیەکی کەرکوک کە لیژنەی جێبەجێکردن و بەدواداجوون بوون بۆ پرۆژەی سەقەڕ کەرکوک.
بەداخەوە وەک پێشەی رۆژانەیان ئەو دەزگا راگەیاندنانە، بەردەوام ھەواڵی بێ بنەما و دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی راستی بابەتەکان بشێوێنن بۆ ئامانجی سیاسی بەکاری بھێنن و ئەمە یەکەمجاریان نیە دەبنە بەشێک لە بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە و ھەوڵی درۆیینە.بۆیە بەتەواوی متمانەی خوێنەر و بینەریان لەدەست داوە ، بەسەرجاوەی بلاوکردنەوەی ھەواڵی دوور لەراستی و پروپاگەندە ناسراون.
لێرەوە داوا لە ھەموو دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین، کە پیشەییانەکاربکەن و ئەمانەتی راگەیاندن بپارێزن و خۆیان بەدوور بگرن لە ھەواڵی ناراست، تا نەبنە مینبەری بڵاوکردنەوەی ھەواڵی درۆ و دروستکراو.

نوسینگەی
دکتۆر نەجمەدین کەریم
٢٥/٧/٢٠٢٠

Back to top button