سەرۆکی بەڕازیل چاکبوونەوەی خۆی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی تهمووز میدیاكانی به‌ڕازیل تووشبوونی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند ئه‌مڕۆ چاكبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند.
جايير بولسۆنارۆ سه‌رۆكی به‌رازیل ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه ئه‌نجامی پشكنینی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی نێگه‌تیڤ ده‌رچووه و له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه هات حه‌وتی ئه‌م مانگه جايير بولسۆنارۆ تووشبوونی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
جايير بولسۆنارۆ له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی “ئه‌نجامی تێستی كۆرۆنام نێگه‌تیڤه. رۆژێكی خۆش بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم”. ئه‌وه‌ی پێویستیشه ئاماژه‌ی بۆبكرێت تا ئێستا له به‌رازیل دوو ملیۆن و سێسه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار و دووسه‌د كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و هه‌شتا و پێنج هه‌زار و سێسه‌د و هه‌شتا و پێنج تووشبووی كۆرۆناش گیانیان له ده‌ستداوه.