سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
دوای ئەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتارانی کرد بۆ کۆبوونەوە لە بارەی چەند پرسێکی گرنگ، بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمان موحسین دۆسکی، په‌رله‌مانتاری پارتی له پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە ، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواكاری زۆربه‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتیشی: هیوادارین سه‌رجه‌م فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ژماره‌یه‌كی زۆری پرسه گرنگه‌كان به ئاماده‌بوونی چه‌ندین وه‌زیری حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كرێن، به تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به ژیانی هاووڵاتیان.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی راشیگەیاندووە: به‌شێك له گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی خراونه‌ته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، بریتین له پرسی بۆردومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان، دۆخی دارایی و ره‌وشی ژیانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه جگه له ئاماده‌بوونی 6 وه‌زیری حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەك بەرپرسی دیکەش بەشداری دەکەن. حکومەت و پەرلەمان له‌سه‌ر ئه‌و 3 تەوەره راوێژ لەسەر راپۆرتی لیژنەکان دەکەن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئازاد کورەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکات، دەست لە کاروباری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و کاری پەرلەمانەوە وه‌رنه‌ده‌ن.
پەرلەمانی کوردستان لە بارەی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، ناوچە کوردستانیەکان و ناوچە سنووریەکان 3 راپۆرتی ئامادە کردووه، ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانەش دەکرێتە ژمارەیەك راسپاردە و دەدرێنە حکومەت. فراکسیۆنەکان دانیشتنەکانی پەرلەمان بە گرنگ دەزانن، چونکە تایبه‌تن به کێشە سەرەکیەکانی هەرێمی کوردستان.