داعش هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی

ئێوارەی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە سنوی قەزای عوزێم هێرشیانکردە سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و بە هۆیەوە کوژراو بریندار لە هەردوو لا هەیە.
حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە
هێزەکانیان وەڵامی هێرشێکی فراوانی چەکدارانی داعش یان لە ناوچەی میتەی سەر بە قەزای قەزای “العظيم” لە باکوری رۆژئاوای پارێزگای دیالە داوەتەوە و تائێستاش هێرشەکەی داعش بەردەوامی هەیە.
ئەوە لەکاتێکدایە عه‌بدولخالق عه‌زاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری پەرلەمانی عێراق‌ رایگه‌یاندبو، له‌م مانگه‌دا كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كانی عێراق به‌رێژه‌ی 50% به‌راورد به‌مانگی رابردو روی له‌كه‌مبوونه‌وه‌ كردووه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ پارێزگای دیاله‌ جموجۆڵی تیرۆرستان كه‌مبوه‌ته‌وه‌.
Back to top button