ڤیان سەبری: هەلوێستی پارتی بەرامبەر یاسای نوێی هەڵبژاردن لە عێراق راگەیاند
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا یاسای هەڵبژاردنەکان لە عێراق هەموار بکاتەوە یاسایەکی نوێ دابنێن بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە پێشمەرجی دروستکردنی دادپەروەری جوگرافی، هاوسەنگی لە دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق و رەچاوکردنی تایبەتمەدی ناوچە دابڕاوەکان، پشتیوانی لە یاسای هەڵبژاردنەکان دەکەن.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە بە، بونی دادپەروەری جوگرافی لە یەکلاییکردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردن بە رەچاوکردنی تایبەتمەندی ناوچە کێشەلەسەرەکانی سنوری ماددەی 140ی دەستور یەکێکە لە داواکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق.
هەروەها راشیگەیاندووە جەخت دەکەنەوە کە ئەو دو پێوەرە بنەمای سەرەکی بن بۆ هەڵبژاردنێک کە بتوانێت متمانە بە پرۆسەی سیاسی و بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەکان بگێڕێتەوە.