فەرماندەیەکی باڵای سەربازی عێراق بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

فەرماندەی لیوای دووی هێزەكانی كۆماندۆی سەر بە سوپای عێراق، عەقید روكن غەسان كازم محەمەد بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

لەمبارەیەوە سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە عەقید روكن غەسان كازم محەمەد بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە كە عەقید روكن غەسان كازم محەمەد رۆڵێكی بەرچاو و گرنگی لە شەڕەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی عێراق گیراوە، ئەمە وێرای ئەوەی بە باشی خزمەتی گەل و وڵاتی كردووە.

Back to top button