ئیسرائیل ھێرشی كردە سەر ئامانجێك لە سوریا

دوای ئەوەی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریا چەند گوللە ھاوەنێك ئاڕاستەی ئیسرائیل كرا،چەند كۆپتەرێكی جەنگی ئیسرائیل ھێرشیان كردەوە سەر سوپای سوریا

كۆپتەرە جەنگییەكان ناوەندێكی ھەواڵگری سوپای سورییان لە نزیك قونەیتەرە كردە ئامانج و بەبێ كێشە گەڕانەوە خاكی ئیسرائیل

لای خۆیەوە سوپای سوریا ڕایگەیاند كە لەو ھێرشەدا دو سەربازی سوریا بریندار بوون

Back to top button