پڕۆفیسۆرێكی گەورەی ئەمریكی باسی دابەش بوونی ناوچەكە دەكات

خواكوڕك
“بەڵكانیزەكردنی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پرسێكی حەتمیە نابی كە كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دوودڵ بێت لە ئەنجاندانی ” لەتوێژینەوەیەكدا بە ناونیشانی (ناوچەكە: لەبەریە كهەڵوەشان و دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەكان) پڕۆفیسۆر فابریش بالۆنش توێژەری باڵاو پسپۆڕ لە كاروباری سووریا و سیاسەتی عەرەبی و ئیسلامی لەئەنستیتۆتی واشنتۆن ھاوكات سەرۆكی بەشی تویژینەوەی زانكۆی لیۆنی فەرەنسیە ، ساڵانێكی زۆرە تویژینەوەی و لێكۆڵینەوەكانی تایبەت كردوە بە بپری كورد و نەتەوە و ئاینزاكانی رۆژھەڵاتی ناوەراست .
ئەو لەدەستپێكی باسەكەیدا باس لە گوتەیەكی پڕۆفیسۆر جۆن كەرەمی مێژوونووسی لوبنانی دەكات كە لەساڵی 2007 گوتوویەتی: لە بەڵكانیزەكردنەوە بۆ لوبنانیزەكردن..لوبنان لەساڵی 1975 تا 1990 بەدەست شەڕی ناوخۆوە ناڵاندوویەتی، بەڵام ئەوە ماوەی دوو دەیەیە شەڕ كۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا مەترسیی هەڵوەشانەوەی لەسەرە، هۆكاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەیانتوانیوە توانایەكی ئەوتۆ بۆ هاووڵاتیان دروست بكەنەوە كە بتوانێت بەوجۆرە پێناسەی نەتەوەیی بكاتەوە كە لەدەوڵەتانی رۆژئاوا پێناسەی نەتەوە دەكات.

‎سەبارەت بەم قسەیە پڕۆفیسۆر بالۆنش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەوەی پڕۆفیسۆر كەرەم بۆ لوبنان دەستنیشانی كردووە، تەنیا كێشەی لوبنان نییە، بەڵكو تەواوی دەوڵەتانی ناوچەكە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە جگە لە ئیسرائیل كە بەدەست ئەو كێشەیەوە دەناڵێنن، بۆیە ئەو جەخت لەوە دەكاتەوە كە نەك تەنیا لوبنان، بەڵكو عێراق و سووریاش پێویستیان بە بەڵكانیزەكردن هەیە واتە فۆرمێكی جیابونەوەی ئاشتیخوازانە كە ھەمووان سازبكرین لە سەری و جوگرافیا جیاوازەكان بگرینرێتەوە بۆ خاوەنە راستە قینەكانیان .
‎لەبەشێكی توێژینەوەكە سەبارەت بەعێراق وەك دەوڵەتێكی دەستكرد و لاواز ، توێژینەوەكە ئاماژەی بەوە كردووە، عێراق هەر لەسەرەتاوی پێكەوەلكاندنی بە زەبری ئاگرو ئاسن بەیەكەوە گرێدراوە لەو رۆژەی عێراق بۆتە ئەندامی كۆمەڵەی گەڵان بە ئاگرو ئاسن و ھەموو میتۆدێكی قەدەغەكراوی یاسایی بەرامبەر هەر داواكارییەك وەستاوەتەوە كە پێكهاتەیەك داوای ئۆتۆنۆمی كردبێت، هەر بۆ نموونە لەساڵی 1932 حكومەتی عێراق كۆمەڵكوژی دژی كریستیانەكان ئەنجامدا، تەنیا لەبەر ئەوەی داوای ئۆتۆنۆمییان كردووە، هەروەها هەتا ساڵەكانی ٨٠ كانی سەدەی ڕابردوو كورد لەعێراقدا كۆمەڵكوژ كراوە، تەنیا لەبەر ئەوەی دوای ئۆتۆنۆمی كردووە، لە ئێستاشدا ئەو ئاژاوەو پاشاگەردانییەی ناوچەكەی داگیركردووەو ئەو كێشە توندەی لەنێوان سعودیەو ئێراندا هەیە، هەموو هۆكاری ئەو دەوڵەتە لاوازو دەستكردنایە، هەموو ئەمانەش بوونەتە تەحەددی گەورەو نەمانی سایكس پیكۆ.

Back to top button