مارۆتا مژدەیەکی دڵخۆشکەری بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا هەیە

جۆزێپێ مارۆتا، بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا رەتیدەکاتەوە لیۆنێل میسی ئامانجی گواستنەوەی ئەم هاوینەیان بێت.

مارۆتا سەبارەت بە دەنگۆکانی گواستنەوەی گۆڵکارە مێژووییەکەی بارسێلۆنا بۆ یانەکەیان بە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی گووت، میسی بە دڵنیاییەوە ئامانجی گواستنەوەی یانەکەمان نیە، پێموایە ئەو دەیەوێت لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام بێت و یانەکەی جێناهێڵێت .

بەم لێدوانە هاندەرانی بارسێلۆنا بە مانەوەی لیۆ دڵنیان، چونکە ماوەیەک بوو دەنگۆی ئەوە هەبوو کە دەیەوێت یانەکەیان جێبێڵێت.

Back to top button