وەزیری کشتوکاڵ: لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێم دابەش ده‌كرێت

وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغدا، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاویان چارەسەرکردووە، دەشڵێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەکانیان دابەشبکرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند: بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاو لە پەیوەندی بەردەوامدابوین و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە لەم هەفتەیەدا مووچەكانیان خەرجبكرێت.

دەشڵێت: فەرمانبەرانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاو دڵنیادەكەینەوە كە لەپەیوەندی بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا مووچەكانیان خەرجبكرێت.

Back to top button