یەكگرتوو داوا لە سەركردایەتی سیاسی كورد دەكات راشكاوانە بلێت عێراق كوتایی هات

خواكوڕك

ئەبوبەكر كاروانی كاندیدی پێشووی پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی بەماڵپەری باسی راگەیاندووە، پێویستە سەركردایەتی كورد ئەمجارە راشكاوانە نیازی خۆی بەعێراقیەكان بلێت و دەلێت بڕیارە عەممار حكیم پێشنیارێک بۆ سەرجەم لایەنە عێراقییەکان و هەرێمی کوردستانیش بکات بۆ بەستنی کرنگرەی نەتەوەی عێراق بۆیە پێویستە کورد پرۆژەکە رەت نەکاتەوە.

هەروەها ئەبوبەكر كاروانی دەشلێت بەڵام بەشێکی تەقلیدی نەبێت لە پرۆژەکە بو مانایەی پێش ئەوەی داوای سازانی نیشتیمانی، یان نەتەوەیی بکەن، خواستەکانی ئێمە لە بەغدا چارەسەر بکەن و دەبی کورد ڕاشکاوانە بە بەغدا بڵێت خواستی کوردستان خواستی ڕۆیشتنە بەرەو قۆناغی دوای عێراق، ئێمە دەمانەوێت ڕاستگۆ بین لەگەڵتان لە دواڕۆژدا ئێمە خۆمان لە عێراقدا نابینینەوە”. گوتیشی: “گرنگە کوردستان پێیان بڵێت، دەمانەوێت بە سازان لەگەڵ ئێوە پەیوەندیی نوێمان هەبێت”.

Back to top button