گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی  لە سەر دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان روونکردنەوە دەدات

 

پێشەوا هەورامانی گوتە بێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا هۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت ، ، چەند فراکسیۆنێکی پەرلەمانی داوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد بۆ بەیانی و ڕێز لە داواکەیان گیرا، ئامانجی داواکەشیان بۆ ئەوەیە کە هەموو لایەک بەشداری کۆبوونەوەی بەیانی بن

 

دەقی روونکردنەوەکە

پارتی   زۆرینەی پەرلەمانی دەخاتە خزمەتی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی، چەند فراکسیۆنێکی پەرلەمانی داوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد بۆ بەیانی و ڕێز لە داواکەیان گیرا، ئامانجی داواکەشیان بۆ ئەوەیە کە هەموو لایەک بەشداری کۆبوونەوەی بەیانی بن.

پارتی گەورەیەو بە گەورەیی سیاسەت دەکات

پێشەوا هەورامانی

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان

Back to top button