لە سلێمانی هێزێکی چەکدار هەڵی کوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆ و پێنج کارمەندیان رفاند
دوای ئەوەی چەند کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیانرەخنەیان لە یەکێتی و لاهور جەنگی گرت، ئەمڕۆ هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی هەڵیانکوتایە سەر بینای بەڕێوەبەرایەتیەکە و پێنج کارمەند دوای لێدان لەبەر چاوی کارمەنداندەستگیریانکردن.
سەرچاوەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی کە نەیویست ئاماژە بە ناوەکەی بکەین بە دەزگای میدیای خواکوڕکیراگەیاند بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی سەر بە دژەتیرۆری یەکێتی هەلیکوتایە سەر بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی و دوای لێدانو سوکایەتیەکی زۆر پێنج کارمەندی پۆلیسیان دەستگیر کرد.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات بە بیانووی ئەوەی کارمەندەکان رەخنەیان لە یەکێتی و هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور جەنگی گرتووەکارمەندەکان دەستگیر کراون، هەروەها گوتیشی بەداخەوە مامەڵەیەکی زۆر دڕندانەو ناشرین لەبەر چاوی کارمەندان لەگەڵ ئەو پێنجکارمەندە ئەنجامدرا.
هەروەها گوتیش بەداخەوە ئەو دیکتاتۆریەت و بەرەڵایەی لێرە دروست بووە نیگەرانی قوڵی دروست کردووە چۆن دەکرێت شکۆیبەڕێوەبەرایەتیەک بشکێندرێت، بەو شێوەیە بێ رێزی بە کارمەندی حکومەت بکەیت رەخنە بە کردەی تیرۆر بزانیت و دژەتیرۆر بنێریتە سەررەخنەگران ئەگەر کارمەندی هاتوچۆش بن.