كۆمپانیایی گازپرۆمی رووسی لەهەرێمی كوردستان بەرهەمی نەوتی خۆی زیاد دەكات
خواكوڕك
كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی لەهەرێمی كوردستان پەرە بە كێلگە نەوتیەكان دەدات و ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتی خۆی لەكێلگەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەكات.
لەو بارەیەوە رووسیایوم بڵاوی كردۆتەوە، ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت لەلایان كۆمپانیای كازپرۆمی رووسی لەهەرێمی كوردستان بەرز دەبێتەوە، هەروەها كۆمپانیا گازپرۆم پلانی هه‌یه ده‌ستبكات به زیادكردنی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ستی داعش رزگار كراون، هەروها كۆمپانیاكه پلانی هه‌یه 220 هه‌زار به‌رمیل نەوت له به‌رهه‌می ساڵانه‌ی خۆی زیاد بكات و رايگه‌یاندووه، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كاری ئه‌وان له ھەرێمی كوردستان نيیه و ته‌نها له دووری سێ میلدا له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌وه دوورن و كاره‌كانیشان نه‌وه‌ستاندووه.