چیتر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان راپۆرتی مانگانه‌ی نه‌وت بڵاوناكاته‌وه
خواكوڕك
ماوه‌ی 17 رۆژ تێده‌په‌ڕیت و تا ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان راپۆرتی مانگی 12 ساڵی 2016 بۆ داهات و فرۆشی نه‌وت رانه‌گه‌یاندووه، وته‌بێژی حكومه‌تیش ده‌ڵێت، چاوه‌ڕوانی دوو كۆمپانیاكه‌ی ووردبینی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كه ئاماده بكه‌ن.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دره‌نگ كه‌وتنی راپۆرتی نه‌وت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه رایده‌گه‌ینێت، “دوو کۆمپانیا هەموو ئەو زانیارییانەیان پێدراوە کە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایان کردووە و ئێستاش سەرقاڵی کاری چاودێرین”.
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت به رووداوی راگه‌یاندووه، “هەرچۆن پێشتر راگەیێندراوە دوو کۆمپانیای چاودێری دارایی نێودەوڵەتی، دیلۆیت و EY راسپێردراون، کە چاودێری کەرتی نەوت و گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان بکەن. ئێستا سامانە سرووشتییەكان چاوەڕێی وردبینی ئەو دوو كۆمپانیایە”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لەم کاتە بەدواوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تەنیا راپۆرتی وردبینیکراو لەلایەن ئەو دوو کۆمپانیایەوە بڵاو بکاتەوە، ئەو کارەش دەکات هەرکات راپۆرتەکانی ئەو دوو کۆمپانیایە ئامادە دەبێت”.