خواکوڕک وردەکاری بۆردوومانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی بامەڕنێ ئاشکرا دەکات و هاووڵاتیەکی سڤیل شەهید بووە

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا کاتژمێر 04:30 خولەک لەسەر رێگەی گوندی بارزانکێ لەنێوان گوندی غلپیش و هەسمبیرکا لە سنووری شارۆچکەی بامەڕنێ دوو ئۆتۆمبێلی بۆردومانکرد بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ رایدەگەیێنێت کە یەکێک لە شەهیدەکان  هاووڵاتیەکی سڤیل بووە.

لە بارەی رووداوەکە حەمید زوبێر، بەڕێوەبەری شارۆچکەی بامەڕنێ، رایگەیاند یەکێک لە شەهیدەکان  ناوی دلۆڤان شاهینە و تەمەنی 29 ساڵان بووە. ئەو کەسەی دیکەش  هێشتا ناسنامەی دیارنییە، بەڵام لەوانەیە گەریلای پەکەکە بووبێت”.

شایەتحالێکیش رایدەگەیێنێت دوو ئۆتۆمبێل بوون  کە سوتان هەریەکەو کەسێکی تێدا بووە ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب دوای بۆردوومانکردنی جارێکی دیکە تەقیوەتەوە چونکە بۆمبی تێدا بووە بۆیە شوفێرەکە نەناسراوەتەوە و تائێستا ناسنامەی نەناسراوە

Back to top button