ئەمریكا كۆگایەكی دیکەی چەكی حەشدی شەعبی تەقاندەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کاژێر 06:40 خولەک دوو تەقینەوەی یەکلەدوای یەک لە ناوچەی سیدیە لە نزیک رێگەی خێرای بەغدا – حلـلە و بە دیاریکراوی لە سەربازگەی سەقەر بووە.
وێڕای ئەوەی دەوترێت تەقینەوەی كۆگاكە بە ھۆی بەرزی پلەی گەرمیە بەڵام پێش تەقینەوەكە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە ئاسمانی ناوچەكە بینراوە
پارلەمانتارانی سەربە حەشدی شەعبی دەڵێن تەقینەوەی كۆگاكە دەستی ئەمریكایەو پێویستە ھەڵوێستی حكومەتی عێراقی لەو پێشێلكاریە ڕون و ئاشكرا بێت