لە سلێمانی هەزار و ٧١١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

لەگەڵ ئەوەی هێشتان ژمارەی تووشبووان لە سلێمانی رۆژانە بە دەیان کەس تۆمار دەکرێت، لە بەرامبەردا ژمارەی چاکبوەوان بەرز بووەتەوە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو هەزار و 711 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

هەرقەها گوتەبێژی تەندروستی سڵێمانی راشیگەیاندووە کە لە 15-3-2020ـەوە تاوەکو ئەمڕۆش، چوار هەزار و 568 تووشبوو چاکبوونەتەوە.

 

Back to top button