لە عێراق بۆ ماوەی ١٠ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری راگەیاندرا
لەگەڵ نزیک بوونەوەی جەژنی قوربان و بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە عێراق لیژنەی بالای تەندروستی و سەلامەتی عیراق بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆی راگەیاند لە 30ی 7 ى 2020 ده‌ست پێده‌كات تا 9 ى 8 ى 2020
نوسینگەی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگەیاندووە كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی خۆپارێزی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد
هەروەها نوسینگەکەی کازمی راشیگەیاندووە کە، بە هۆی جەژنی قوربانەوە له رۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو 9ی مانگی داهاتوو قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ جێبه‌جێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌شڵێت ، بڕیاریشدرا بە دووبارە کردنەوەی نۆرینگە پزیشکییە تایبەتەکان، بەڵام بە مەرجی پابەند بوون بە رێکار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، کارئاسانی بۆ هێنانی ئۆکسجین لە ئوردنەوە بکرێت.