سەفین دزەی : فینلەندا داوای کردنەوەی کونسولخانەی فەخری وڵاتەکەی لە هەولێر کرد و بەم نزیکانە دەکرێتەوە
دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی فینلەندا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد‌و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبوەوە لە میانەی کۆبوونەوەکەی پرسەکانی پەیوەست بە پەیوەندیەکانی نێوان هێلسنکی و هەولێر و شەڕی داعش تاوتوێ‌کران، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت،وەزیری دەرەوەی فینلەندا داوای کرد کە کونسولخانەی فەخری فینلەندا لە هەولێر بکرێتەوە.
سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه، “له ساڵی 2005 به سه‌ره‌وه نووسینگه‌ی وڵاتان له كوردستان به په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ست ده‌ژمێردران، ئێستا 36 نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تیی گشتی و كونسووڵگهی فه‌خریی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له‌وانه 5 ئه‌ندامی هه‌میشه‌ییی ئەنجومەنی ئاسایش؛ له‌وانه فه‌ره‌نسا, ئه‌مه‌ریكا, ڕووسیا و چین و به‌ریتانیا و 6 تا 7 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی نوێنه‌رایه‌تییان هه‌یه؛ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا و ئهسكهندهناڤیاش نوێنەرایەتییان هه‌یه و ئێمه پێشوازییان لێ ده‌كه‌ین و هه‌میشه هه‌وڵمان داوه، هه‌بوونیان زیاتر بێت”.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گوتوشیەتی، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا لێره بووه، ئه‌و پێشنیاره‌ی خسته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه خوازیارن له‌م قۆناغه‌دا كونسووڵگه‌ری فه‌خریی خۆیان له کوردستان بكه‌نه‌وه و له داهاتوودا ئاسته‌كه‌ی به‌رزتر بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌و حه‌ز و خواسته هه‌یه، ئێمه‌ش به‌رده‌وام هانیان ده‌ده‌ین”.
له‌باره‌ی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی جیهانی ده‌ره‌وه، دزه‌یی، ده‌ڵێت: “ئێستا وه‌ك هه‌رێمی كوردستان 14 نوێنه‌رایه‌تیمان له ده‌ره‌وه هه‌یه و حه‌ز و خواستمان هه‌یه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێم له ده‌ره‌وه زیاتر بكرێت، چه‌ندین وڵاتانیش ئاماده‌یییان ده‌ربڕیووه بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاتانه، به‌ڵام نەبوونی تواناییی دارایی و كادیری پێویست و شوێن و باڵه‌خانه‌ی پێویست و ئه‌مانه هه‌مووی بوونه‌ته ئاسته‌نگ له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێویسته فراوانتری بكه‌ین و ئه‌وانه‌ی ئیستاش له‌و وڵاتانه‌ن كاری خۆیان كردووه به ڕێكوپێكی و توانویانه به شێوه‌ی جوان كاری خۆیان بكه‌ن”.
چه‌ند ساڵ پێش ئێستا پرۆژه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ كردنه‌وه‌ی شاری دیپلۆماسیی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان، واته سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان له شارێكدا كۆ بكرێته‌وه كه ئاسانتر كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن، ده‌رباره‌ی ئه‌و پرۆژەیە سه‌فین دزه‌یی وتی: “چه‌ند ساڵ پێش ئێستا ئه‌و هه‌وڵه هه‌بوو و شوێنیش دیاری كرابوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له كونسووڵخانهكان له حه‌جمی خۆیان زیاتر داوای پانتاییی زه‌وییان ده‌كرد و ڕه‌نگه له‌و شوێنه‌ش ده‌ست نه‌دات و به‌شێكیان كه زه‌وییان بۆ ته‌رخان كراوه ده‌ستیان به دروستكردنی باڵه‌خانه كردووه، به‌تایبه‌ت له ڕێگای پیرمام و به‌شێك له‌و كونسووڵخانانه به‌پێی پێداویستی زه‌وییان بۆ ته‌رخان كراوه، به‌پێی حه‌جمی زه‌وییه‌كان و داواكارییه‌كانیان”.