دوای دوو کاتژمێر لە روودانی حالەتێکی دزی پۆلیسی هەولێر دزەکانی دەستگیر کرد
دوای ئەوەی چەند حالەتێکی دزیکردن لە نێو هەولێر رویدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند کە تۆمه‌تباری دزیكردن له هۆتێلێك له گه‌ڕه‌كی سێ تاقان و سێ تۆمه‌تباری دیكه‌ی دزیكردن له دوكانێك له تۆپزاوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه لە حاڵەتێكی دزیكردن لە هۆتێلێك لە گەڕەكی سێتاقان ئاگادار كرانەوە و دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه، دەركەوت كه سێ هەزار دۆلار و لاپتۆپێك و كەلوپەلی نێو هۆتێلەكە دزراوە.
راشیگه‌یاند كه پۆلیس توانی لە ماوەی كەمتر لە دوو كاتژمێردا تۆمەتبارەکەبە ناوی (م.ل.ع)دەستگیر بكات و دواتریش تۆمه‌تباره‌كه دانی نا بە تاوانەکەیدا، پۆلیسیش بۆیە بەپێی ماددە 443 لە یاسای سزادان بەندی كرد و ره‌وانه‌ی دادگای كرد.
له رووداوێكی دیكه‌ی دزیكردندا، پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه كه دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی تاوانی دزیکردن لە دوكانێك لە كۆمەڵگای (ڕزگاری – تۆبزاوە)، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێندرا و گەیشتنە شوێنی ڕووداوه‌كه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه توانراوه ناسنامەی سێ تۆمەتباری بە ڕەگەز سووری بە ناوەكانی (ج.ئـ.ز) و (م.ج.ئـ) و (ع.م.ن) دەستنیشان بکەن كه كەلوپەلی ناو دوكانەكەیان دزی بوو.
دواتر بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان دەستگیر کران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیاندا گیرا كە بۆ دزیكردنەكە بەكاریان هێنابوو