ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بڵاوكرایه‌وه

پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌یش هه‌ردوولا دووپاتیان له گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرژییه‌كان و ته‌نگژه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه و به پێویستیشیان زانیوه كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزب و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر پته‌وتر بكرێ، تا به یه‌كڕیزی ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كان ببنه‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان میوانداریی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی بافل تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ردوولا له كه‌شێكی ئه‌رێنی و دۆستانه به ڕاشكاوی كێشه و گرفته‌كان و دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پێوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانیان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه دووپات كرایه‌وه له گرنگی و زه‌رووره‌تی پێوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی به تایبه‌تی و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و پێكهاته‌كانی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی كه زه‌رووره‌تێكی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه قورسه‌ی له ده‌رئه‌نجامی په‌تای كۆڕۆنا و ته‌نگژه‌ی دارایی و كێشه‌كانی تر به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هاتووه.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ردوولا به‌رده‌وامی گفتوگۆی نێوانیان به پێویست زانی، كه ئامانج لێی چاره‌سه‌ركردن و زالبوونه به‌سه‌ر كێشه‌كان و سووككردنی ئه‌و باره قورسه‌یه كه له ئه‌نجامی كێشه و ته‌نگژه‌كان كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی هاووڵاتییان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش داكۆكی له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و پاڵپشتی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و كاری هاوبه‌ش له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.