ئەم كەسە زۆر قاوە نەخواتەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانستی ئەوەی روون كردۆتەوە كە خواردنەوەی قاوە بە رێژەیەكی زۆر دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە چاوەكان، هەروەها توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە كە قاوە خواردنەوە بەرێژەیەكی زۆر كاریگەری خراپی دەبێت و دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە بینین و لاوازكردن و تێكدانی تۆڕەكانی چاو.

هەروەها توێژەران ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە بەرێژەیەكی زۆر قاوە بەكاردەهێنن بۆ خواردنەوە كە ئەم رێژەیە كەم بكەنەوە بۆ ئەوەی دووربن لە هەموو گرفتەكانی چاو و هەروەها دووركەوتنەوە لە دروست بوونی ئاوی چاو.

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەمە یەكەم توێژینەوەیە كە ئاماژە بە پەیوەندی نێوان زۆر خواردنەوەی قاوەو لەدەست دانی بینین دەكات.

Back to top button