مێسی داوای هێنانی ئەو ڕاهێنەرە لە سەرۆكی بارسێلۆنا دەكات کارۆخ

بەگوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەیەكی ئینگلیزی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی بارسێلۆنا بۆ ڕزگاركردنی یانەكەی داوای لە بارتۆمیۆی سەرۆكی یانە كردووە كە گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەرێكی دیكە بكات و كیكی سیتین لابدات.

ڕۆژنامەی زا سەنی ئینگلیزی بڵاویكردوەتەوە كە مێسی داوای لە بارتۆمیۆ كردوە هەوڵ بدات مارسیلۆ بێلسای ڕاهێنەری ئەرجەنتینی یانەی لیدز یۆنایتد ڕازی بكات، بۆ ئەوەی بێت پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكە بكات و لەسەرەتای وەرزی نوێ ببێتە شوێنگرەوەی كیكی سیتین، بەگوێرەی هەواڵەكە مێسی پێی وایە بێلسا بە ئەزموونە زۆرەكەی كە بەم دواییە لیدز یۆنایتدی بۆ پرێمەرلیگ گەڕاندەوە دەتوانێت بارسێلۆنا بەرەو پێش ببات و تیپێكی تۆكمە بۆ دروستبكات.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا زیاتر هەردوو ناوی چاڤی هێرناندێز و كومان لە لایەن سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا دەستەی كارگێڕی بارسا پشتگیری دەكەن، بەڵام ئەگەر ئەوە داوای مێسی بێت ئەوا ئەگەری هەیە ئەم داواكارییەی مێسی لەنێو ماڵی یانە كەتەلۆنییەكە تاوتوێ بكرێت.

Back to top button